به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو له پاركی باغی شاری به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر و سه‌نته‌ری شاره‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ده‌ستیان به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی دژ به قسه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ كرد، كه سووكایه‌تی به هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كردبوو له كه‌ناڵێكی عێراقیدا.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئاسمانی "دجله"ی عێراقی ئاشكرای كرد، "ئافره‌تان خۆیان ده‌فرۆشن بۆ دابین كردنی خه‌رجی منداڵه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان شه‌هید ده‌بێت"، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه به توندی ڕه‌ت كرایه‌وه و له پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه‌ش تا ئێسته چه‌ندان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره تۆماركرا.
هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕانی كرد و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به به‌شداری ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بۆ پشتیوانی له كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئیدانه‌كردنی سووكایه‌تی كردن به هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له پاركی باغی شار دروشم دژی سوكایه‌تی كردن به پێشمه‌رگه و هاوسه‌ر و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌لێنه‌وه.