میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، به‌رپرسانی كۆریای باكور و كۆریای باشوور ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو حكوومه‌تی سیئۆل و پیۆنگیانگ ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌ی تروسی گوندی پانموجان كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات، ساز ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور كه
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گفتوگۆی نێوان به‌رپرسان دوێنێ شه‌و سه‌عات 10 ده‌ستی پێ كردووه و تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كراوه.
شاندی به‌رپرسانی كۆریای باشوور به سه‌ركردایه‌تی چۆ میۆنگ گیۆ به‌رپرسی یه‌كخستن ده‌بێت و شاندی كۆریای باكور ڕی سۆن گوۆن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاشتی سه‌رۆكایه‌تی گفتوگۆكه ده‌كات.
چۆ میۆنگ گیۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای گه‌یاند، ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات.
ئاشكرای كرد، ئه‌مه ڕێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیئۆل و پیۆنگیانگ دڵنیا ببنه‌وه له پێوه‌ندی نێوانمان و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه وه‌رگرنه‌وه كه داوای ده‌كه‌ن.
تا ئێسته زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر كاتی كۆبوونه‌وه‌كه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاره شوێنه‌كه‌ی له ناوچه‌ی تروس له گوندی پانموجانی سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.
ئه‌مه‌یش به دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان موون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور و كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور داده‌نرێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك پێش ئێسته له هه‌مان ناوچه له‌باره‌ی كێشه‌ی دوورگه‌ی كۆریا دیدارێكیان ئه‌نجام دا دوای چه‌ندان ساڵ له دوژمنایه‌تی و ناكۆكی نێوانیان.