وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی چوار قۆڵی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سووریا.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری سه‌رۆكی وڵاتانی ڕووسیا و توركیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا ده‌بێت و له ئه‌نكه‌ره ساز ده‌كرێت.
ئامانج له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێسته‌ی سووریایه دوای ئاڵۆزبوون و دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ڕژێمی ئه‌سه‌د.
سێرجی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌م و سێشه‌م له ئه‌نكه‌ره ده‌بێت و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆسكۆ هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌ده و به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی سووریا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
بڕیاره له مانگی سێپتێمبه‌ر لووتكه‌كه له ئه‌نكه‌ره ساز بكرێت، تا ئێسته‌یش زانیاری ورد له‌باره‌ی كاته‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
دۆخی سووریا یه‌كێكه له پرسه ئاڵۆزه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی دنیا و به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی زۆرێك له وڵاتان له كاروباری ئه‌و وڵاته، پێویستی به ڕێككه‌وتنی سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌یه، تا بڕیار له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته بدرێت، پاش ئه‌وه‌ی له 2011ه‌وه جه‌نگی ناوخۆیی نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنن و سوپای ڕژێمه‌كه به هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیلی كوشت و به ملیۆنانی ئاواره و بێ ماڵ و شوێن كرد، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی ڕێكخراوه مرۆیییه‌كان و پاراستنی مافی مرۆڤی لێ كه‌وته‌وه و داوای یارمه‌تیدان و كۆتاهاتنی شه‌ڕه‌كه‌یان كرد.