هێزی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ یه‌كشه‌م كه‌شتییه‌كی كه هه‌ڵگری دژه مووشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش كراوه، به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه و ئاماده‌بوون بۆ هه‌ر هێرشێكی له ناكاو.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی كه ده‌ژ مووشه‌كی پێشكه‌وتووی له‌سه‌ره، له‌لایه‌نن ئه‌مه‌ریكاوه ڕه‌وانه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش كراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و خۆپاراستن له هێرشی دوژمنان.
دوێنێ یه‌كشه‌م كه‌شتییه‌كه له جۆری USS Carney DDG 64 به‌كار خراوه و چووه‌ته ده‌ریای ڕه‌ش.
تیسۆن یۆنگ فه‌رمانده‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، ئه‌نجامدانی هه‌نگاوێكی وا پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا و گرنگیدانی به سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه.
له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوودا هه‌مان كه‌شتی نێردراوه‌ته ده‌ریای ڕه‌ش بۆ به‌شداریكردن له مه‌شق و ڕاهێنان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ئۆكراینا.
هاوكات له ئایاری مانگی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی وڵاتانی ناتۆ ڕه‌وانه‌ی ده‌ریاكه كراون و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ته‌نیا بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بووه، كه كه‌شتیگه‌لییه‌كانی توركیا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند كه‌شتییه‌كی بچووكی به‌ریتانیاش هاتوونه‌ته ناردن.