دۆخی عێراق به‌هۆی زۆری ئه‌جیندا تێكههڵكێشهكان له‌ناو ته‌نگژه جیاجیاكانه‌وه نقوم بووه و پێ ناچێت به‌منزیكانه یه‌كلا ببێته‌وه. دكتۆر ناجح میزان شاره‌زای سیاسی و كه‌سایه‌تی ناسراوی سوننه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسان نییه و كورد پێویستی به ئارامگرتن هه‌یه.
*له 12ی ئایار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، ده‌توانین بڵێین پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی بوو و پێشبینیت بۆ ئه‌نجامه‌كان چییه؟
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات و چه‌ندان تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌بوو، به گشتی پرۆسه‌كه له ناوچه‌كانی وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و مووسڵ سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌رچی له باشووری عێراقه میلیشیاكان كۆنترۆڵی دۆخی ته‌ناهی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی سوننه‌یش ئه‌وان كۆنترۆڵی سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان كرد و ئه‌وانه‌یشی ئه‌وان پاڵپشتیان ده‌كردن به ئاشكرا ساخته‌كارییان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌تا پرۆسه‌كه كۆتایی هات، ئه‌وانه‌یشی ئێسته ناڕازین له ئه‌نجامه‌كان، ئه‌گه‌ر بیانبردایهتهوه یه‌كێكیان ناڕه‌زایه‌تی پێشان نه‌ده‌دا، وه‌ك سه‌لیم جبووری، بۆیه ماقووڵ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یبه‌نه‌وه پێكهێنانی حكوومه‌ت دوا بكه‌وێت، بۆیه ئه‌نجامه‌كان ئاسایی و باشن.
*له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌توانین بڵێین گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌یه به‌تایبه‌تی زۆر باسی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن؟
ئه‌وانه‌ی باسی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن ته‌نیا دروشمه و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن هه‌مان بارستهكانی شیعه و سوننه و كوردین، ئه‌وان ده‌توانن له رێی وه‌زاره‌ت و حكوومه‌ته ناوخۆیییه‌كان و پارێزگاكانه‌وه چاكسازی له ناوچه‌كانی خۆیاندا بكه‌ن كه گه‌نده‌ڵی له پارێزگاكان ده‌كرێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن با به دروشم نه‌یكه‌ن، بۆ نموونه وه‌زاره‌تێك چاكسازی بكات هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی چاك ده‌بن و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تێوه‌گلان له‌لایه‌ن چینی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه هه‌یه چونكه هه‌موویان سوودمه‌ندن، دواتر دروشمی چاكسازی هی ئه‌مڕۆ نییه و چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه گوێبیستی ده‌بین، بۆیه هیچ گۆڕانكاری و چاكسازی نابێت تا ئه‌و چینه سیاسییه كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
*له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق چی روو ده‌دات، ده‌توانین بڵێین راپه‌ڕینی گه‌له له دژی حكوومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت به هه‌مان پرۆگرام و ده‌موچاوی پێشوو وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن؟
ئه‌وه‌ی روو ده‌دات راپه‌ڕینێكه له دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی وڵاتی به‌مڕۆ گه‌یاندووه، راسته حكوومه‌ت و چینی سیاسیی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ فێڵ له خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن و غافڵگیریان بكه‌ن كه ده‌ڵێن خۆپێشاندانه‌كان بۆ ئاو و كاره‌بایه، راسته خۆپێشانده‌ران داوای ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌پرسن پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئاو و كاره‌با چی لێ هاتووه؟، بۆیه ده‌بینی داواكاری خه‌ڵكه‌كه زیاد ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، پێم وایه ئه‌وانه یان ده‌به‌نگن یان خۆیان ده‌به‌نگ كردووه، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه راپه‌ڕینێكه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی عێراق و ده‌ستكه‌وتنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئێران و ئه‌وانیتر، ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌كه.
مرۆڤه‌كان بێ به‌هان و گرتن به‌رده‌وامه و یاسا نییه و ده‌ستوور ته‌نیا رووكه‌شه، بۆیه ته‌نگژه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه و فه‌رمانڕه‌واییمان هه‌یه، ئێمه خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری دز و باند و تایفی و تهڵهكهبازین كه به‌ناوی ئاینه‌وه كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه راپه‌ڕینه كه پێشتر راپه‌ڕینه‌كانی سوننه‌یان به داعش ناو نا، به‌ڵام چی به‌مه‌ی شیعه ده‌ڵێن؟ به راستی سوننه باشیان كرد كه بێده‌نگن، چونكه ئه‌گه‌ر له مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار ده‌ربچن، ئه‌وه له خه‌ڵكی باشووریش تێك ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی باشوور راپه‌ڕینێكی شیعه‌یه بۆ سه‌ر گه‌نده‌ڵكارانی شیعه.
*خه‌ڵكی سوننه بۆچی خۆپێشاندان ناكه‌ن له كاتێكدا دۆخی ئه‌وان زۆر خراپتره له باشوور؟
ئه‌و خۆپێشاندان و مانگرتنانه‌ی سوننه له 2013 كردیان زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوون، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌چی گه‌یشت، به پیلانگێڕی و سیخوڕی و لایه‌نگری ده‌ره‌كی وه‌سفیان كرد و بووه شۆڕشی هۆزه‌كان و داعش سوودی له دۆخه‌كه وه‌رگرت، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه لایان گرنگه كه به‌یانی داهاتوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی مابێته‌وه، واته گه‌لێك نییه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی عێراق، به‌ڵكو چه‌ند میلیشیایه‌ك هه‌ن كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه و هه‌موو كه‌سێك له‌وێ له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكاندایه كه بیبه‌ن و بیكوژن، ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی سوننه گرنگه كاره‌با و ئاو نییه، ئه‌وه‌یه چۆن وا بكات تۆمه‌تبار نه‌كرێت؟.
*به‌ڵێنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ خۆپێشانده‌ران چۆن ده‌بینن؟
وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كابرایه راهاتووین درۆزنه، ئه‌و چینه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، به‌تایبه‌تی حزبی ده‌عوه ئه‌وه‌نده‌یان درۆ كردووه و سووكایه‌تییان پێ كراوه، هه‌ست به بوونی درۆ و راستی و شه‌رمه‌زاری له درۆكردن ناكه‌نه‌وه، بۆیه ته‌نیا كات به‌ڕێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ماوه‌یه‌كی تر كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و پێویستیان به كاره‌با نامێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و 10 هه‌زار هه‌لی دامه‌زراندنه‌ی بۆ به‌سڕه‌ی ته‌رخان كردووه هه‌مووی درۆیه و ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكیش هه‌بێت به خه‌ڵكه‌كه ناگات، دواتر ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌یه بۆچی ئاوه‌دانی ناكه‌یته‌وه و بۆچی چاكسازیت نه‌ده‌كرد.
*ئێوه به‌ناوی فیدراڵیی نیشتمانی به‌شداریتان له هه‌ڵبژاردن كرد، ئاخۆ پڕۆژهكهتان بووه قوربانی خواستی پارته سیاسییه باڵاده‌سته‌كان؟
به‌سڕه رای گه‌یاند كه داوای به هه‌رێمبوون ده‌كات، پێمان وایه هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نییه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابه‌شكردنی داهاتی وڵات به شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه ته‌نیا له رێی هه‌رێمه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌مڕۆ گه‌ل هۆشیاره، ئێسته خه‌ڵكی به‌سڕه داوای به هه‌رێمبوون ده‌كه‌ن و ئاڵایان به‌رز كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ناوچه‌كانی تریش ئه‌و خواسته‌یان هه‌یه كه ئامانجێكه و هه‌ر ده‌بێت بێته دی، ئه‌و سیسته‌مه ده‌یه‌وێ كۆنترۆڵی ژیانی عێراقییه‌كان بكات و به رێی داپڵۆسین ده‌ست به‌سه‌ر سامانه‌كانیاندا بگرێت و سزایان بدات و به رۆژی رووناك دزی و تاڵانی بكات، بۆیه خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن خۆمان فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كان و سامانی خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه پشكی داهاته‌كه‌ی له ناوه‌نده‌وه پێیان ناگاته‌وه.
ئه‌گه‌ر عه‌بادی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و نووسراوی داواكاریی خه‌ڵكی به‌سڕه بداته كۆمسیۆن، ئه‌وكات ناچار ده‌بێت نووسراوی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله نه‌ینه‌وایش بداته كۆمسیۆن و به‌و شێوه‌یه هه‌موو پارێزگاكان ده‌بنه هه‌رێم. سه‌رئه‌نجام ته‌نیا رێ و ده‌رباز به‌پێی ده‌ستوور، دروستكردنی هه‌رێمه‌كانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سڕه دروست بێت، یه‌كه به‌یه‌كه‌ی پارێزگاكانی تر داوای ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌یه رزگاری راسته‌قینه.
*داهاتووی كورد له عێراق چۆن ده‌بینی؟
ئێسته چاره‌نووسی ته‌واوی ناوچه‌كه نادیاره، ئێران و عێراق و یه‌مه‌ن و ئه‌وانی تریش، نه‌ك ته‌نیا بۆ كورد. به‌ڵام كوردستان له دۆخێكی باشدایه و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی كۆنفیدراڵییه نه‌ك فیدراڵی، ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران له‌ناو بچێت دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت، چونكه یه‌ك ده‌وڵه‌ت نابێته‌وه، به‌ڵكو كورد و عه‌ره‌ب و بلووج و ئه‌وانی تریش داوای چاره‌ی خۆنووسین ده‌كه‌ن و داهاتوو ته‌واو روون نییه و ترازان هه‌یه، به‌ڵام به گشتی كوردستان دۆخی باشه و خه‌ڵكه‌كه ده‌نگیان له ریفراندۆم دا و ئه‌و ریفراندۆمهیش كه كرا بڕوانامه‌یه‌كه و له گیرفانی كوردایه. به‌ڵام گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسان نییه و كورد پێویستی به ئارامگرتنه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وای ده‌بینم گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه.
*داهاتووی عێراق له سایه‌ی ململانێی ناوچه‌كه له نێوان سعوودیه و ئێران چۆن ده‌بینن؟
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ململانێیه‌ی خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌وێت و ململانێ له نێوان خه‌ڵكی ناوخۆی عێراق و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن دروست بووه، ئێسته هێرش بۆ سه‌ر ئه‌وانه هه‌یه كه له ئێران بوون، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی باشوور ده‌ڵێن ئێران بۆ ده‌ره‌وه كه كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئێران سه‌رچاوه‌ی خراپه‌كارییه، بۆیه به بۆچوونی من ئه‌مه‌ریكا جه‌نگ نادۆڕێنێت و ره‌نگه ئێران به‌رگری بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌نگ دروست ببێت ئێران ده‌دۆڕێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگیش نه‌بێت ئێران له ئه‌مه‌ریكا ده‌تۆقێ و كار بۆ پاراستنی رژێم و ویلایه‌تی فه‌قێكان له تاران ده‌كات و هه‌موو شتێك بۆ ئه‌مه‌ریكا واز لێ دێنێت، ئه‌وكات ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی پشتیان به‌و ده‌به‌ست ده‌كه‌ونه به‌ر با، چونكه ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی شیعه و سوننه بۆ ئێران له عێراقدا هه‌یه ئێسته، چونكه شیعه و سوننه‌كانی سه‌ر به ئێران بوونه‌ته ئامانج بۆ سه‌رانسه‌ری عێراقییه‌كان.