ڕۆژانی جەژن كارەبا چۆن بە هاووڵاتییان دەدرێ

:: AM:10:52:13/08/2018 ‌
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر ئاشكرای كرد، ئەگەر لە ڕۆژانی جەژن كارەبای نیشتمانی بەهۆی نەبوونی دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەت زیاد ببێ، بێگومان پێدانی كارەبای نیشتمانە بە هاووڵاتییان زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی ئاب، حوسێن حەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تا ئێستە خشتەی نوێی دابەشكردنی كارەبا بۆ ڕۆژانی جەژن ڕانەگەیەنراوە كە گۆڕانكاری تێدا كرابێت.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر گوتی، لە ئەگەری پێدانی زیاتر كارەبای نیشتمانی، ئەوا بێگومان بڕی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت و زیاتر بە هاووڵاتییان دەدرێت لە ڕۆژنی جەژن.

ئاماژەی دا، خشتەی دابەشكردنی كارەبا وەك خۆیەتی، چاوەڕوانین لەلایەن پارێزگای هەولێر و بەرپرسان ئەگەر خشتەی نوێ‌ هەبێت بۆمان بێت، بەڵام تا ئێستە خشتەكە وەك خۆیەتی لە بڕینی كارەبای نیشتمانی، ئەوا ڕاستەوخۆ كارەبا مۆلیدە ئەهلییەكان بە هاووڵاتییان دەدرێت.

بەپێی بڕیارێكی هەرسێ‌ قایمقامی هەولێر و دهۆك و سلێمانی، سەرجەم خاوەن مۆلیدەكان لەكاتی بڕینی كارەبا نیشتمانی، ڕاستەوخۆ كارەبای مۆلیدە دەدەنەوە، ئەوەیش بۆ مانگی تەمووز و مانگی ئاب كە ئێستە لە جێبەجێكردندایە.




وشە - رامیار جەواد