دوێنێ یه‌كشه‌م زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له ڕۆمانیا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان خۆپێشاندانیان كرد، كه بووه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان.
ئاژانسی
sputnik بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی ڕۆمانیا له بوگارێستی پایته‌ختی وڵاته‌كه به‌مه‌به‌ستی خۆپێشاندان دژی حكوومه‌ت و نه‌هاتنه دی داواكارییه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان وه‌ستانه‌وه.
خۆپێشانده‌ران ئاڵاكانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕۆمانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و شانشینی یه‌كگرتوو و ناتۆیان هه‌ڵگرتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆستێكی نزیكی وڵاتانی ڕۆژئاوان.
خۆپێشاندانه‌كه به ئاشتی و هێمنانه به‌ڕێوه چوو تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردنیان گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاویان ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كردبوو، به‌مه‌یش توندوتیژی و ئاژاوه‌ی لێ كه‌وتبووه‌وه.
له ئه‌نجامدا زیاتر له 400 كه‌س بریندار بوون و 70 له خۆپێشانده‌ران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون كه له ناویان 11 ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه.
ئامانجی گردبوونه‌وه‌كه بۆ چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی هاووڵاتییان و سه‌پاندنی باجی زۆر و گه‌نده‌ڵی حزبه‌كانی وڵاته‌كه بوو.
ڕۆمانیا به‌شێكه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌هۆی نه‌بوونی داهات و به‌ره‌وپێش نه‌چوونی وڵاته‌كه، هاووڵاتییان گله‌یییه‌كانیان ئاراسته‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و داوای چاره‌سه‌ری كۆتایی ده‌كه‌ن.