كه‌ناڵێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیى تیرۆریست و سه‌ركرده‌ى داعش مردووه و رێكخراوه‌كه ئه‌بوعوسمانى توونسى له شوێنى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى داناوه.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ى كه‌ناڵى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئاشكراى كردووه، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى مردووه به‌و شێوازه‌ى كه به"مردنى سه‌ریرى، Clinical death" ناو ده‌برێت، له شوێنى ئه‌ویش رێكخراوه تیرۆریسته‌كه سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى داناوه.
پێگه‌ى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه، زانیارییه‌كانى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهیى عێراق وه‌رگرتووه، ناوه‌كه‌شى ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، "سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانى عێراق له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو، له خاكى سووریا گرووپێكى تیرۆریستى داعشیان كردووه‌ته ئامانج، كۆمه‌ڵێك كه‌سیان كوشتووه، به پێى زانیارییه ورده‌كانى هه‌واڵگرى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له‌ناویاندا بووه".
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌ڕووى كلینیكه‌وه ئه‌بوبه‌كر مردووه، ئه‌مه‌ش شێوازێكه له مردن زانستى پزیشكى به‌وه پێناسه‌ى ده‌كات كه كه‌سه‌كه مێشكى ده‌مرێت و ناتوانێ بجووڵێت، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌هه‌ندێك ته‌كنیكى پزیشكى هه‌ناسه و سوڕى خوێن به‌رده‌وامى هه‌بێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه نه‌كراوه ته‌رمه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر له كوێ داڵده دراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌بوعوسمانى توونسى له شوێنى به‌غدادى داناوه.