دانیشتن له پێشه‌وه‌ی تاكسی و مینی پاسه‌كان له كاتی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان، بووه‌ته پرسێكی گرنگ له سلێمانی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان داوا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ، كرێی دانیشتن له پێشه‌وه به‌رز بكه‌نه‌وه.
نرخی گواستنه‌وه‌ی یه‌ك نه‌فه‌ر له سلێمانی بۆ هه‌ولێر به تاكسی 15 هه‌زار دیناره، به‌ڵام زۆرجار كێشه له‌سه‌ر پێشه‌وه دروست ده‌بێت. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار ده‌گاته تاكسییه‌كه، یه‌كسه‌ر پێشه‌وه ده‌گرێت و ئاماده نییه بۆ نه‌فه‌ره‌كانی پشته‌وه سازش بكات. ئاخر بۆ تاكسییه‌ك كه جگه له شوفێر چوار كه‌سی تر هه‌ڵبگرێت، دانیشتن له پێشه‌وه به VIP هه‌ژمار ده‌كرێ، بێ ئه‌وه‌ی كرێی زیاتری بۆ دانرابێت.
دانیشتن له پێشه‌وه‌ی تاكسی به‌راورد به پشته‌وه زۆر خۆشتره و هه‌ندێك جار له پشته‌وه‌ش نه‌فه‌ر ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی تاكسییه‌كه و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌فه‌ره‌كان هه‌ندێك قه‌ڵه‌و بن، ئه‌وا دانیشتنیان لێ تاڵ ده‌بێت و خواخوایانه زوو به شوێنی مه‌به‌ست بگه‌ن.
ئێسته كه وه‌رزی هاوینه و ڕێگه‌كه دووره و گه‌رمه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی له پێشه‌وه‌ی تاكسی دا‌نیشێت، جگه له‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی فراوانه و ئاسووده‌یه، له هه‌مانكاتدا سوود له بای فێنكی ساردكه‌ره‌وه‌ش وه‌رده‌گرێت.
جه‌لال ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌ناو هێڵه‌كانی تاكسی سلێمانی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی بۆ به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه‌كه دووره، هاووڵاتی بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسووده‌یی دا‌نیشێت، ده‌وه‌ستێت تا بچێته پێشه‌وه، جاری وا هه‌یه له نێوان نه‌فه‌ره‌كان كێشه دروست ده‌بێت و ئۆتۆمبێل هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چه‌ند خوله‌كێك دوا كه‌وتووه.
ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر جیاوازی نه‌بوو له به‌شی پێشه‌وه و دواوه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌رده‌وام ئه‌و كێشه‌یه دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "له‌سه‌ر داوای هاووڵاتییان پێشنیازمان كردووه بۆ پارێزگاری سلێمانی له ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه، تا بۆ دانیشتنی له پێشه‌وه كرێ زیاد بكرێت، زیادكردنه‌كه‌ش زۆر نییه، بڕێك دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س توانی ئه‌و پاره‌یه بدات، له پێشه‌وه دانیشێ كه چه‌ند هه‌زار دینارێكه".
ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا له سلێمانی نییه، به‌ڵكو به‌رۆكی سه‌رجه‌م هێڵی گواستنه‌وه‌ی شوێنه دووره‌كانی گرتووه و له شاره‌كانی تریش به هه‌مانشێوه‌یه، له ئێرانیش ئه‌و كه‌سه‌ی له پێشه‌وه داده‌نیشێ پاره‌ی زیاتر ده‌دات وه‌ك ئه‌وانه‌ی له دواوه داده‌نیشن.
سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیادكردنی كرێی گواستنه‌وه نین، به‌ڵام كێشه بۆ شوفێر و هاووڵاتییان دروست بووه، جاری وا هه‌یه 10 هاووڵاتی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن بچنه پێشه‌وه دابنیشن، پێنج ئۆتۆمبێل ده‌وه‌ستن و پێشه‌وه‌یان گیراوه، به‌ڵام كه‌س ئاماده نییه بچێته دواوه، هه‌مووی داوای پێشه‌وه ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی پێشه‌وه شوێنێكی فراوانه و جیاوازه له دواوه.
ئه‌م كێشه‌یه تازه نییه، بۆیه وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره باسی كرد، له پارێزگا لیژنه‌یه‌ك دروست بووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تا كۆتایی به‌و كێشه‌یه بێت و ئۆتۆمبێله‌كان له كاتی خۆیان ده‌ربچن، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌وه، ئۆتۆمبێل هه‌یه یه‌ك سه‌عات دوا كه‌وتووه، ڕێگه‌كه‌ش دووره و هاووڵاتی ده‌یه‌وێت زوو بگاته شوێنه‌كه.
له‌باره‌ی بڕی پاره‌ی زیادكراو، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه گوتی "پێشنیار كراوه ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له پێشه‌وه داده‌نیشێ، پێنج هه‌زار دینار زیاتر بدات، بۆ ئه‌وه هه‌ر كه‌س ویستی ئه‌و پاره‌یه بدات بێ كێشه و ململانێ دانیشێ، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هیچ ڕێنوێنییه‌كی بۆ ده‌رنه‌كراوه".
سه‌باح فه‌تاح شاره‌زا له بواری یاسا، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه كه زیادكردنی نرخی كرێی تاكسی بۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له پێشه‌وه داده‌نیشێ، ده‌بێت ڕێنوێنیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌م زیادكردنه له ده‌سه‌ڵاتی هیچ لایه‌نێكی تر نییه.
ئه‌و گوتی "حاڵه‌تی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بیه‌وێت ڕێنوێنییه‌كی له‌و جۆره ده‌ربكات، ده‌بێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هێڵه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بێت كه له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه هه‌ن، به‌ڵام وڵاتێكی دراوسێی كوردستان ئه‌گه‌ر كه‌سێك له پێش ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت دابنێشێ، سێ هه‌زار زیاتر ده‌دات له‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه داده‌نیشن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له پێشه‌وه داده‌نیشێ، ئاسووده‌تره به‌راورد به‌وانه‌ی له دواوه داده‌نیشن".
به بۆچوونی شاره‌زاكه، ئه‌و بڕیاره ده‌بێت بۆ هه‌موو هێڵه‌كانی نێوان پارێزگا دابنرێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ سلێمانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ پارێزگای سلێمانی بێت، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌ن به‌دواداچوونی بۆ بكات.
وشه/ سلێمانی- هوشیار عه‌لی