چۆن پێستت لە تیشكی خۆر دەپارێزیت

:: PM:02:39:13/08/2018 ‌
بەكارهێنانی دژەخۆر ساڵانە ملیۆنێك كەس لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت، تا ئێستەیش خەڵك بەكاری ناهێنن بە شێوەیەكی سەرەكی و گونجاو بۆ پارێزگاری كردن لەپێست و سووتانی پێست.

یەكەم: هەموو رۆژێك 15 تا 30 خولەك پێش چوونە دەرەوە دژەخۆر بەكاربێنە، باشترە ئەو قەڵەم لێوانە بەكاربهێنرێت كە دژەخۆری تێدایە بۆ ئەوەی زیانەكانی خۆر بەر پێست نەكەوێت بەهەمانشێوە پێش چوونە دەرەوەت بەكاری بهێنە، باشترە SPF)) ئەو دژە خۆرەی بەكاری دەهێنیت لە 30  كەمتر نەبێت.

دووەم: ئەو دژەخۆرانە بەكاربهێنن كە هەردوو تیشكی زیانبەخشی  UVA و  UVB دەگەڕێنێتەوە و دژە ئاو بێت، پێویستە SPF لە 30 كەمتر نەبێت، ڕەنگە دژە خۆرێكی ئاسایی ڕێ لە سووتانی پێست بگرێت، بەڵام پێست ناپارێزێت دژی نەخۆشی شێرپەنجە.

سێیەم: دوو سەعات جارێك دژەخۆرەكەت نوێ‌ بكەرەوە، ئەگەر پێستت تەڕ بوو بەهۆی مەلەكردن یان ئارەقكردنەوەوە ئەوە ئەو دژەخۆرەی كە بەكارتهێناوە لێ دەبێتەوە و بە باشی تیشكی خۆر ناگەڕێنێتەوە، بۆیە پێویستە دوو سەعات جارێك نوێ‌ بكرێتەوە.

چوارەم: پێویستە منداڵ لە تەمەنی شەش مانگیەوە نەدرێتە بەر تیشكی خۆر بەشێوەیەكی راستەوخۆ باشترە لە سێبەردا دابنرێت.

پێنجەم: پێویستە خۆت بپارێزیت لەو تیشكەی كە لە نێوان سەعات 10 بەیانی تا چواری ئێوارە دەردەچێت، چونكە تیشكی خۆر لەم كاتەدا زۆر توندە زیانێكی زۆر بەپێست دەگەیەنێت و هۆكارێكە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی پێست.


وشە - ئاوات ئازاد