ژنه سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتكارێكی كڕواتییه، به یه‌كه‌م و گه‌نجترین ژن داده‌نرێت پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كڕواتیا بگرێته ده‌ست، به‌ر له بوونی وه‌ك سه‌رۆك ژماره‌یه‌ك پۆستی وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها باڵوێزی كڕواتیا بووه له ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی توانیویه‌تی دڵی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.
ژیاننامه
كۆلیندا
گرابار له 29ی نیسان/ئه‌پریلی ساڵی 1968 له ڕیجیكای كڕواتیا كه به‌شێكه له یوگسلاڤیا له دایك بووه، له گوندێكی باكوری ڕیجیكای گه‌وره‌ترین شاری كڕواتیا به‌ناوی لۆپاكا گه‌وره بووه، خێزانه‌كه‌ی خاوه‌نی دووكانێكی گۆشتفرۆش و كێڵگه بوون.
له ساڵی 1986 دواناوه‌ندی له قوتابخانه‌ی لۆس ئالامۆس له مه‌كسیكۆ ته‌واو كردووه، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه یوگسلاڤیا و ده‌چێته به‌شی زمان له زانكۆی زاگریب و له ساڵی 1993 بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئه‌ده‌ب به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵی 1995 تا 1996 ده‌چێته ئه‌كادیمیای دیپلۆماسی له ڤیه‌ننا و بڕوانامه‌ی دیپلۆم وه‌رده‌گرێت، له ساڵی 2000 له هه‌مان زانكۆ ماسته‌ر له بواری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌واو ده‌كات، دواتر له‌ساڵی 2015 ده‌ست به خوێندنی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی زاگریب له به‌شی زانسته سیاسییه‌كان ده‌كات.
ژیانی كاركردنی
له ساڵی 1992 كۆلیندا گرابار بووه‌ته ڕاوێژكاری به‌شی هاوئاهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، ساڵێك دوای ئه‌و بووه‌ته ئه‌ندام له حزبی یه‌كێتی دیموكراتی كڕواتیا، له هه‌مان كاتدا گواستوویانه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پۆستی ڕاوێژكاریان پێ داوه.
له ساڵی 1995 تا 1997 بووه‌ته سه‌رۆكی به‌شی كاروباری ئه‌مه‌ریكای باكور له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كڕواتیا، دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دیپلۆماسیی له باڵوێزخانه‌ی كڕواتیا له كه‌نه‌دا تا ساڵی 1998، دوای ئه‌وه ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2000 حزبی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی كڕواتیا هاته سه‌ر حوكم، تۆنینۆ پیكولا بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه و ده‌ستی كرد به ده‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامی حزبی یه‌كێتی دیموكراتی بوون، بۆیه كۆلیندا له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا ناچار كرا له كه‌نه‌داوه بگه‌ڕێته‌وه كڕواتیا.
دوای هاتنه‌وه‌ی له كه‌نه‌دا، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2003ی په‌رله‌مان وپێكهێنانی حكوومه‌تی كڕواتیا، كۆلیندا له‌لایه‌ن حزبی یه‌كێتی دیموكراته‌وه كاندید كرا و توانی ببێته وه‌زیری یه‌كگرتن و ڕێكخستنی كاره‌كانی ئه‌وروپا.
له ساڵی 2005 دوای یه‌كگرتنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌بێته وه‌زیری هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه و به‌ته‌نیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له ساڵی 2008 دووباره بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه كاندید ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار له كار لا ده‌درێت.
له هه‌شتی ئاداری هه‌مان ساڵ تا ساڵی 2011 ده‌بێته باڵوێزی كڕواتیا له ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2010 كاتێك باڵوێز بووه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر سه‌پاند كه گه‌نده‌ڵی كردووه و ئۆتۆمبێلی كاره‌كه‌ی بۆ ژیانی تایبه‌تی به‌كار هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كرابوو دواتر كێشه‌كه به‌سه‌ر ئه‌ودا شكایه‌وه و ناچار بوو پاره له به‌رانبه‌ر گرتنی مێرده‌كه‌ی بدات.
له چواری ئاداری ساڵی 2011 ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه وه‌ك باڵوێز و ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری سكرتێری گشتی ناتۆ، به‌هۆی كاره‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری سه‌ربازانی كڕواتیا بووه كه له‌وێ بڵاوه‌یان پێ كراوه، كاره‌كه‌یشی بریتی بووه له دروستكردنی پێوه‌ندی ستراتیجی و نزیكردنه‌وه‌ی ناتۆ له خه‌ڵك، به‌مه‌یش بووه یه‌كه‌م ژن ئه‌م پۆسته‌ی پێ بدرێت و تا دووی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014 به‌رده‌وام بووه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كڕواتیا له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن حزبی یه‌كێتی دیموكراتی كاندید كراوه و توانیویه‌تی به ڕێژه‌ی 50.7% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت و ببێته یه‌كه‌م ژنه سه‌رۆكی وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ژن كه توانیویه‌تی سه‌رۆكێكی پیاو ببه‌زێنێت.
له مانگی ئایاری ساڵی 2016 له‌سه‌ر بانگهێشتی حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌ردانی ئێران ده‌كات و تاوتوێی به‌هێزبوونی پێوه‌ندی تاران به ئه‌وروپاوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دووپاتیان له پته‌وبوونی پێوه‌ندی نێوان كڕواتیا و ئێران كردووه‌ته‌وه و ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی ئابووریان له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه واژوو كردووه.
ڕاپرسییه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه به سیاسه‌تمه‌دارێك و سه‌رۆكێكی خۆشه‌ویست له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، له ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان سه‌ردانی ئازه‌ربێجانی كردووه و پشتگیری خۆی بۆ شه‌ڕی نێوان وڵاته‌كه و ئه‌رمینیا دووپات كردووه‌ته‌وه و پاڵپشتی باكۆی كردووه و ته‌نیا چاره‌سه‌ر بۆ شه‌ڕه‌كه له ڕێی ئاشتی و گفتوگۆوه هه‌ڵبژاردووه.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی
جامی جیهانی تۆپی پێی 2018 له ڕووسیا، ئاماده‌ی یارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه و بۆ پشتگیریی تیمه‌كه‌ی درێسی تایبه‌ت به ئاڵای كڕواتیای له‌به‌ر كردووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چووه‌ته ڕووسیا و له یاریگه‌ش له‌سه‌ر كورسی ئاسایی دانیشتووه و به گڕوتینێكی زۆره‌وه پاڵشتی كردوون. ئه‌مه‌یش وای كرد زۆربه‌ی میدیا و چاوی كامێرا‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بێت و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌و ڕه‌فتارانه‌ی دروست كرد و خه‌ڵكی زیاتر خۆشیان ویستووه و تا ئێسته‌یش له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی كڕواتیا به‌رده‌وامه.
ژیانی تایبه‌تی
له ساڵی 1996 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جاكۆڤ كیتارۆڤیچ كردووه و دوو منداڵی به ناوه‌كانی كاترینا و لوكا هه‌یه، شوێنكه‌وتووی ئاینی كاسۆلیكییه و زمانه‌كانی كڕواتی و ئینگلیزی و ئیسپانی و پرتوگالی و ئه‌ڵمانی و فڕه‌نسی و ئیتاڵی ده‌زانێت.