سه‌ختی دۆخی ئابووری ئێران وای كردووه تاران داشكاندن بۆ نرخی نه‌وت و گازی وڵاته‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی كڕیارانی ئاسیا بتوانن هاورده‌ی بكه‌ن و له‌ڕێی ئه‌وه‌شه‌وه هه‌وڵ بۆ باشبوونی باری ئابووری وڵاته‌كه‌ی ده‌دات.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئۆفه‌رێك پێشكه‌ش به كڕیارانی ئاسیا ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گازی ئێرانی تا لێی بكڕن به‌ر له سه‌پاندنی سزاكان كه بڕیاره مانگی نۆڤێمبه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، گۆڕانكاری له نرخ و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه به‌شێكه له یاساكانی هه‌نارده‌كارانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی وه‌ك یارمه‌تییه‌كه بۆ كڕیاران و وڵاتانی هاورده‌كاری نه‌وت و گاز.
هاوكات چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی گوێ به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نادات و ڕای گه‌یاندووه كه كار و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامی پێ ده‌دات.
به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاران نائومێدێكی زۆری پێوه دیاره و دوا چانسی بۆ ڕزگاربوون له سزاكان تاقی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر تارانی قورس‌تر كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ده‌رگایه‌كی ده‌رچوونی جگه له ملكه‌چبوون بۆ بڕیاره‌كانی واشنتن یان هێنانی بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ لێ گرتووه، بارودۆخی ئابووری ئێرانیش ئێسته سه‌ختترین كات تێده‌په‌ڕێنێت و هانا بۆ هه‌موو ڕێچاره‌یه‌ك ده‌با جگه له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.