كۆمپانیای ئینفنیتی بۆ مانگی ئابی ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی خسته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ئینفنیتی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئینفنیتی له‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌یدا تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێز و دیزاینێكی زۆر ناوازه‌ی به‌كارهێناوه كه به‌ته‌واوه‌تی بووته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی و هه‌وادارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گوتوویه‌تی، وه‌ك له دیزاینه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئۆتۆمبێله شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزه و خاوه‌ن هێزێكی زۆره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 370 ئه‌سپی هه‌یه و شه‌ش پستۆنه، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی 43 هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
ئینفنیتی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینی سه‌رسوورهێنه‌ر، ئینفنیتی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه كه له ساڵی 1989 دامه‌زراوه هه‌ر له ژاپۆن به‌ڵام له هه‌شتی تشرینی دووه‌می ساڵی 1990 له باكوری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی كردووه كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلدا.