دایكێك و چوار منداڵ لە دەستی داعش ڕزگار كران

:: PM:06:51:13/08/2018 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 13ی ئاب/ ئۆگەستس، ژنێكی رفێنراوی دەستی داعش كە خەڵكی شنگالە لەگەڵ چوار لە منداڵەكانی لە دەستی داعش رزگاركران.

حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوەكانی دەستی داعش بە "وشە"ی راگەیاند، ئەرمِۆ توانراوە پێنچ رفێنراوی تری دەستی داعش بە هاوكاری نووسینگەكەمان رزگاربكەین كە دایكێك و چوار منداڵ بوون و خەڵكی ناوچەی سووڵاغی شنگالن.

زیاتر گوتی، ئەو دایك و چوار منداڵە لە خاكی سووریادا رزگاركراون و تاكو ئێستەیش نەگەیشتوونەتەوە هەرێمی كوردستان.

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوەكانی دەستی داعش ئاشكرای كرد بەردەوام دەبن لە كاری رزگاركردنی رفێنراوەكانی دەستی داعش تا هەموویان بە كەسوكاری خۆیان شاد دەبنەوە.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014 دەیان هاووڵاتیی ئێزیدی لەلایەن ڕفێنران و تا ئێستەیش بەشێكیان ڕزگار نەكراون كە زۆربەیان ژن و منداڵن.

دهۆك/ دێژین سدقی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم