حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ى دایه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ى له به‌رانبه‌ر ئێران ئاراسته‌ى ده‌كرێن، عه‌بادى گوتى "ده‌یانه‌وێ فشارمان بخه‌نه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى مافیاكان پێش به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق بخه‌ین".
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادى له میانه‌ى
كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ى دایه‌وه كه له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ى به‌رانبه‌ر ئێران ئاراسته‌ى ده‌كرێن.
پێشتر له‌به‌ر پابه‌ندبوونى عه‌بادى و حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌سزادانى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌ریه‌كه له میلیشیاكانى به‌در و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌كانى نزیك له ئێران، هێرشیان كرده سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى، داوایان لێ كرد پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت بۆ سه‌ر ئێران.
به‌ڵام دواجار له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى دوێنێ عه‌بادى به‌رپه‌رچى ره‌خنه‌كانى دایه‌وه. حه‌یده‌ر عه‌بادى گوتى، "ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌كه‌ى خۆمان پاشگه‌ز نابینه‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ فشارمان بۆ بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى مافیاكان پێش به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق بخه‌ین، ئه‌مه‌ش ناكرێت".
دواى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركردووه، له‌وانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌بوارى دارایى له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئێران مامه‌ڵه به دۆلار ناكرێت.