هاوشێوه‌ی پرده‌كه‌ی پاریس، به‌شێك له هاووڵاتییان و ئاشقانی شارۆكه‌ی دووكانی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی، وه‌ك هێمای خۆشه‌ویستی قوفڵ ده‌كه‌ن به پرده‌كه‌وه و دواتر كلیله‌كه‌ی ده‌خه‌نه ناو ئاوه‌كه‌وه.
ئاشقان پرده‌كه‌ی ناو بازاڕیان بۆ مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستی قۆستووه‌ته‌وه و ئه‌م كاره‌شیان له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه رێگری لێ ناكرێت و ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ هه‌ر شتێك گه‌نجان به باشی بزانن، ئه‌وا شاره‌وانیش پشتگیریان ده‌كات.
پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانیی دووكان, به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه ئه‌م حاڵه‌ته له شارۆكه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه و ته‌نیا گه‌نجانی دووكانیش ئه‌م كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری كوردستانیش كه بۆ گه‌شت یان سه‌ردان روو له دووكان ده‌كه‌ن, به‌شێكیان فێر بوون له‌سه‌ر پرده‌كه قوفڵ هه‌ڵداوه‌سن.
ئه‌و گوتی "ئێمه پشتیوانی هه‌ر كارێك ده‌كه‌ین كه گه‌نج گرنگی پێ بدات و پێی وابێت مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابین به ڕێگر له به‌رده‌میان، هه‌ر شتێك خزمه‌ت به گه‌نج بكات ئێمه پشتیوان ده‌بین."
به گوته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیی دووكان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فڕێدانی كلیل بۆ ناو ئاو كێشه‌ی ته‌ندروستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ناتوانن رێگری بكه‌ن.
چه‌ند گه‌نجێك بۆ "وشه" باسیان له‌وه كردووه كه له داهاتوودا ئه‌م كاره‌یان ده‌بێته هێمایه‌ك بۆ شارۆكه‌كه‌یان، بۆیه به باشی ده‌زانن له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه به‌رده‌وام بن.
وشه/سلێمانی- هۆشیار عه‌لی