دوێنێ شه‌و زیاتر له 50 ئۆتۆمبێل له چه‌ند شارێكی سوید له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجه‌وه سووتێنران، به‌گوته‌ی پۆلیس كاره‌كان ڕێكخراو بووه.
پێگه‌ی
thelocal بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ سه‌عات نۆی شه‌و پۆلیسی گۆتنبێرگ و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه ئاگادار كرانه‌وه به كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه و سووتانی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل، دواتر شاره‌كانی ترۆلهاتن و لیسێكیل و فالكنبێرگی گرته‌وه.
جۆهان ئیكلوند به‌رپرسی ئیمێرجنسی شاری گۆتنبێرگ له لێدوانێكدا بۆ میدیا سویدییه‌كان ڕای گه‌یاند، "دوێنێ له دره‌نگانی شه‌و ئاگادار كراینه‌وه به كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه، سه‌ردانی زیاتر له 20 شوێنمان كرد له گۆتنبێرگ، ئه‌وانه‌ی سووتاون ئۆتۆمبێل و كهرهڤانهوه و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بوونه"
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان سووتانی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن زیاتر له 10 گه‌نجه‌وه ئه‌نجام دراوه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بووه و جگه له سووتاندنیان به‌ردیان هاوێشتووه، به تێكڕاییش ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سووتاون 50 ئۆتۆمبێل بوونه‌و و 35ی تر زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
هاوكات له شاری ترۆلهاتن كه 70 كیلۆمه‌تر له گۆتنبێرگهوه دووره، گرووپێك كه ژماره‌یان زیاتر له 40 كه‌س ده‌بوو هه‌مان كاریان ئه‌نجام داوه و شه‌ش ئۆتۆمبێلیان له شاره‌كه سووتاندووه و كاتی گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ردیان ئاراسته كردوونه و شه‌ڕ ڕووی داوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی پۆلیس ڕووداوه‌كه ڕێكخراو بووه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پلانیان بۆ داڕشتووه و یه‌كتریان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه زۆربه‌ی جار به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، دانیشتووانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج كه ماسكیان به‌ستبوو، ئاگریان له ئۆتۆمبێله‌كان به‌رداوه و ڕایان كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌یش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.