وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستێكی به بڕی 480 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مارتن لۆكهێد واژوو كردووه به‌مه‌به‌ستی دیزاینكردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه، هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بڕی 480 ملیۆن دۆلاری به كۆمپانیای مارتن لۆكهێد تایبه‌ت به دروستكردنی چه‌ك و مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی داوه به‌مه‌به‌ستی دیزاینكردنی مووشه‌كی پێشكه‌وتووی هایپه‌رسۆنیك كه خێرایییهكهی له خێرایی ده‌نگ زیاتره.
دوێنێ دوای واژووكردنی بودجه‌ی ساڵی 2019ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، بڕی 480 ملیۆن دۆلار بۆ گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ته‌رخان كرا، هاوكات له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له‌باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به لیژنه‌ی به‌رگری له كۆنگرێس ده‌كرێت.
مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك خێرایییهكهی پێنچ ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ زیاتره، فه‌رمانده باڵاكانی پنتاگۆن هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ڕووسیا و چین له ڕووی هه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتوو و مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك له پێشه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه دێن و هه‌روه‌ها واشنتن به‌رانبه‌ر هێرشی مووشه‌كه‌كه زۆر لاوازه و ناتوانێت بیشكێنێت.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مۆسكۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه و پێش ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌وه.