دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌كی زۆر له یاده‌وه‌رییه‌كانی، ئه‌حمه‌د سالار كتێبێكی به‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی چاپ كرد، له نزیكترین كاتدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ماوه‌یه‌ك ئه‌حمه‌د سالار هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، به شێوه‌ی زنجیره یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانی به ناوی "ئه‌و ساتانه‌ی ناسڕێنه‌وه" له گۆڤاری گوڵان بڵاو كرده‌وه، ئێسته‌ش وه‌ك كتێب چاپی كردووه و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه ئه‌حمه‌د سالار به "وشه"ی گوت: "كتێبه‌كه‌م به ناوی "ڕۆژان" كردووه كه له 600 لاپه‌ڕه پێك دێت، باس ژیان و بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاته‌كانی كاتی گه‌نجی و پیری خۆم به خۆشی و ناخۆشییه‌كانیه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر بیخوێنیته‌وه ده‌زانیت زۆر به ڕاشكاوانه هه‌موو ورده‌كارییه‌كم تێیدا دركاندووه".
ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌ركی "فازڵ میرانی" سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی "فه‌رهاد محه‌مه‌د" سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان چاپ كراوه، له نزیكترین كاتدا له رێوڕه‌سمێكدا به واژووی خۆی و فه‌رهاد محه‌مه‌د بڵاوی ده‌كاته‌وه و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سالار هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی ناسراوی كورده، به‌شداری له چه‌ندان فیلم، دراما و شانۆگه‌ری كوردیدا كردووه، به یه‌كێك له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی كورد داده‌نرێت.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی