فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی بڕی 137 بلیۆن دۆلاریان به گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا داوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه بڕووخێنن.
دوێنێ دووشه‌م میقداد له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك له وڵاته به‌ناوبانگه‌كانی عه‌ره‌بی بڕی 137 بلیۆن دۆلاریان به گرووپه چه‌كدار و توندڕۆكانی سووریا داوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه له ناو ببه‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئاماژه‌ی به ناوی وڵاته‌كان نه‌كرد و زانیاری تری له‌باره‌یه‌وه نه‌دركاند.
ئاژانسی
sputnik قسه‌كانی میقدادی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، دوای هه‌وڵه‌كانی دوژمنان بۆ ڕووخاندنی سووریا، حكوومه‌تی ئه‌سه‌د به پشتگیریی ڕووسیا ده‌بێت دووباره وڵاته‌كه ئاوه‌دان بكاته‌وه و دۆخی ئابوورییه‌كه‌ی زیندوو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا له نێوان ڕژێمی ئه‌سه‌د و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه كه بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوون و ئاواره‌بوونی به ملیۆنان خه‌ڵكی وڵاته‌كه.
له ساڵی 2015 له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌د، ڕووسیا هاته ناو دۆخه‌كه و هه‌وڵی به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی و ڕاگرتنی جه‌نگه‌كه‌ی دا، له ژێر فشاری مۆسكۆ ئێسته دۆخی سووریا تا ڕاده‌یه‌ك ئارام بووه‌ته‌وه و 12 ملیۆن ئاواره‌ی سووریا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان.