رۆناڵدۆ داوای لە یۆڤێنتۆس كردووە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی ریال بكەن

:: AM:10:59:14/08/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی داوای لە بەرپرسانی یانە نوێیەكەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی كردووە لەم هاوینەدا هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەكەی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی بدەن.

رۆناڵدۆ مانگی رابردوو بە گرێبەستێكی چوار ساڵە و بە 112 ملیۆن یۆرۆ ریزی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد.

ماڵپەڕی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: رۆناڵدۆ خەون بەوە دەبینی هاوڕێكەی پێشووی مارسێلۆی بەرگریكاری بەڕازیلی لە یانەی ریال مەدرید بێتە یانەی یۆڤێنتۆس.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆس ئەوانیش بیر لەوە دەكەنەوە دەستەوارەیەك پێشكەش بە یانەی ریال مەدرید بكەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مارسێلۆ.

لە هەمانكاتیشدا بەرپرسانی یانەكە باش دەزانن رازیكردنی یانەی ریال مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە مارسێلۆ كارێكی ئەستەمە و پێشتریش یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چەند جارێك ئەمەی تاقی كردبووەوە، بەڵام بێ سوود بووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م