بەرشەلۆنە یاریزانێكی تریشی فرۆشت

:: AM:11:10:14/08/2018 ‌

یانەی لیگانیسی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزان خۆسێ ئەناییزی یاریزانی باڵی یانەی بەرشەلۆنە راگەیاند.

یانەكە ئاشكرای كرد لەبەرامبەر گرێبەستی ئەرناییز بڕی 5 ملیۆن 500 هەزار یۆرۆیان داوەتە یانەی بەرشەلۆنە و ماوەی گرێبەستەكەشیان 5 ساڵە.

یانەی بەرشەلۆنە وەك یاریزانەكانی پێشووی خاڵێكی لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ یانەی لیگانیس زیاد كردووە كە دەتوانێ لەبەرامبەر بەهاكەی و بڕێك پارەی تر لە داهاتوودا ئەرناییز بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی.

ئەناییز وەرزی رابردوو بەشداری لە 26 یاریی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كردبوو كە 21 یارییان لە تیپی دووەم بوو لەگەڵ 4 یاری تر لە جامی شای ئیسپانیا و یارییەكی تریش لە خولی پلە یەكی ئیسپانیا، تێیدا توانیبووی 9 گۆڵ تۆمار بكات و 4ی تریش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م