چۆن بە مایۆنیز سەرجەم گرفتەكانی قژ لەناو دەبەن

:: AM:11:15:14/08/2018 ‌
چاودێریكردنی قژ بەشێكە لە جوانی لەش رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لەسەر جوان دەركەوتنی كەسەكان، بەرهەمە كیمیایییەكان كاریگەری لەسەر پێستی سەر دروست دەكەن و ڕەگی مووەكان لاواز دەكەن، باشترین چارەسەر بۆ قژ و گەشەكردنی بەكارهێنانی مایۆنیزە.

یەكەم:  قژ شێدار دەكاتەوە، كۆتایی قژ بەردەوام بەشێوەیەكی هیلاكتر دەردەكەوێت لەگەڵ ڕەنگكردنی قژەكەدا هیچ گۆڕانێك لە كۆتایی ڕەگی مووەكەدا ڕوونادات، بەڵام بەكارهێنانی مایۆنیز بۆ قژ بە  باشترین شێداركەرەوە دادەنرێت، بەهۆی بوونی ئەو ڤیتامین و كانزایانەی كە تێیدایە هەتا بەكارهێنانی مایۆنیز زیاتر بێت قژت تەندروستر دەبێت.

دووەم: گەشەكردنی قژ بەهێز دەكات، یارمەتی خێرا گەشەكردنی قژ دەدات، چونكە مایۆنیز لە خەل و زەردێنەی هێلكە پێكهاتووە هەروەها ڕۆن بە بەكارهێنانی بۆ قژ بڕێكی زۆر خۆراك بەقژ دەدات، جیا لەوەیش ئاوێتەی لستەینی تێدایە كە یارمەتی خێرا گەشەكردنی قژ دەدات.

سێیەم: pH بەهاوسەنگی ڕادەگرێت، وەكو  باسكرا مایۆنیز خەلی تێدایە كاریگەری هەیە لەسەر هاوسەنگكردنی pH پێستی سەر، كاتێك ئەم هاوسەنگیە دروست بوو، پێستی سەر پارێزراو دەبێت لە گەشەكردنی بەكتریا و قژ تەندروستر دەردەكەوێت.

چوارەم: قژ خاو دەكاتەوە، سودێكی تری بەكارهێنانی مایۆنیز خاوكردنەوەی قژە، بەكارهێنانی مایۆنیز وەكو ماسكێك بۆ قژ یارمەتی خاوبوونەوەی قژ دەدات و قژ لووس دەكات  و ڕێ لە گرفتەكانی قژ دەگرێت و تەندروستی قژ باشتر دەكات.

پێنجەم: قژ دەپارێزێت لەزیانە دەرەكیەكان، چارەسەرێكی تری مایۆنیز ئەوەیە كە قژ لە هۆكارە دەرەكییەكان دەپارێزێت وەكو پاراستن لە تیشكی یوڤی  لەكاتی بەكارهێنانی مایۆنیزدا تاڵەكانی قژ بە شێداری دەمێننەوە و بەمەش قژ لە وشكبوونەوە و پچڕان و زیانەكانی خۆر دەپارێزێت.




وشە - ئاوات ئازاد