به‌ خواردنی ئه‌م چوار خۆراكه‌ له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك به‌ دوور بن

:: AM:11:29:14/08/2018 ‌
زۆرینەی دەرمانە پزیشكییەكان خۆراكن یان بەهارات و میوە و گژووگیان پزیشكان كۆیانكردوونەتەوە و كراون بە دەرمان، خواردنی ئەم چوار بەروبوومە خۆراكییەش وا دەكات بە تەواوی لە نەخۆشییەكان بە دوور بن و هەمیشە تەندروست بن.

یەكەم: سێو، هەموومان ئاشناین بە سێو، گوتەیەك هەیە كە دەڵێ سێوێك بخۆ و لە دكتۆر بەدوور بە، ئەم گوتەیە زۆر ڕاستە، چونكە سێو بڕێكی زۆر پێكهاتەی گرنگی تێدایە و ڕێ لە چەندان نەخۆشی دەگرێت، بە تایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، چەندان سوودی تری بۆ نەهێشتنی هەستەوەری، سكچوون، هەڵوەرینی قژ و بەرگری ئەنسۆلین، شێرپەنجەی جگەر هەیە.

دووەم: سیر، زۆر تایبەتمەندی چارەسەركردنی هەیە لە چەندان توێژینەوەی زانستی دووپات لەوە كراوەتەوە كە سیر ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی نەخۆشی سیل و سیستەمی بەرگری، كۆلێرا، هەوكردن دەكات، ڕێ لە خەستبوونەوەی خوێن دەگرێت و ئاستی كۆڵیسترۆڵ ئاسایی دەكاتەوە.

سێیەم: هەنگوین، هەنگوین بە چارەسەرێكی سروشتی ناسراوە و یارمەتی چاكبوونەوەی نەخۆشی دەدات و ڕێ لە چەندان نەخۆشی دەگرێت وەكو بڕینی ناوپۆشی گەدە، سووتانی پێست چارەسەر دەكات، ڕێ لە هەوكردنی چاو ، هەڵئاوسانی پێست دەگرێت.

چوارەم: زەردەچەو، بە یەكێك لە گرنگترین گژوگیاكان دادەنرێت، چونكە تایبەتمەندی چاكبوونەوە و دژە هەوكردنی هەیە و ڕێ لە نەخۆشی دەگرێت و كرداری چاكبوونەوە خێرا دەكات، سوودەكانی بەكارهێنانی  زەردەچەو ئەوەیە كە ڕێ لە نەخۆشی زەهایمەر دەگرێت، هەروەها رێگرە لە نەخۆشییەكانی كۆم، ریخۆڵە گەورە و شێرپەنجەی سنگ، هەوكردن چارەسەر دەكات، فشاری ئۆكسان كەم دەكاتەوە و ڕێ لە دروستبوونی گرێ‌ دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد