ژن و مێردێكی به‌رازیلی له باخه‌كه‌ی خۆیان په‌تاته‌یه‌كی سه‌یریان دۆزییه‌وه كه شێوه‌ی له پێی مرۆڤ ده‌چێت، به‌ڵام قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و دیمه‌نێكی نامۆی پێ به‌خشیوه.
مارلی و باولۆ دوو ژن و مێردی جووتیاری به‌ڕازیلین، له ناوچه‌ی مێریرۆ سه‌ر به ویلایه‌تی سانتا كانتارینای باشووری به‌ڕازیل له كێڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین، باخه‌وانیی باخه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
ڕۆژێك له‌ناكاو په‌تاته‌یه‌كیان له ناو په‌تاته‌كانیاندا دۆزییه‌وه كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت كیلۆگرام ده‌بێت، شێوه‌ی له پێی مرۆڤ ده‌چێت، به‌ڵام شه‌ش په‌نجه‌ی هه‌یه، هه‌ندێك توێژاڵیش به‌سه‌ر یه‌كێك له په‌نجه‌كانییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه له مووی پێ ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا ژن و مێرده‌كه‌ی ترساندبوو، چونكه پێیان وابوو پێی كه‌سێكه له‌وێ ماوه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ژن و مێرده‌كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له ئێسته ئه‌و په‌تاته‌یه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی تری باخه‌كه‌یاندا چاندبوو، به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕیان نه‌كردبوو به‌و شێوه‌یه‌ی لێ بێت.
مورلی بۆ میدیاكانی گوتبوو: "پێشتر هه‌رگیز هیچ په‌تاته‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینیبوو، نه‌شمانده‌زانی چی لێ بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه نمایشمان كرد، تا خه‌ڵكی تریش به بینینی ئه‌و په‌تاته‌یه سه‌رسام بن و چێژی لێ ببینن".
ماوه‌ی شه‌ش ساڵه، ئه‌و ژن و مێرده سه‌وزه و میوه له باخه‌كه‌یان ده‌چێنن، هه‌رگیز باوه‌ڕیان نه‌كردووه په‌تاته‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ترسناك له باخه‌كه‌یاندا گه‌شه بكات و ناویان له میدیاكاندا بڵاو بكاته‌وه.