پێر ساندبێرگ وه‌زیری به‌رهه‌مه دهریایییهكانی نه‌رویج به‌هۆی سه‌ردانكردنی ئێران بۆ پشووی هاوینه له‌گه‌ڵ به‌هاره لێتینزی خۆشه‌ویسته ئێرانییه‌كه‌ی، ڕووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه‌ی توند ده‌بێته‌وه و له كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
پێگه‌ی
news بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ساندبێرگی ته‌مه‌ن 58 ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچێكی ئێرانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی به‌هاره داده‌نێت كه وه‌ك په‌نابه‌ر هاتووه‌ته وڵاته‌كه و چه‌ندان جار نازناوی شاجوانی ئێران و شاجوانی گه‌ردوونی وه‌رگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك حكوومه‌تی نه‌رویجی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی پێ نادات و دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به‌هاره وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه نه‌رویج ناچار ده‌بێت ئه‌م كچه وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌ی قبووڵ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا بیریان لێ كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌هاره بچێته‌وه وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه و به‌زۆر به‌شوو ده‌درێت.
دوای پێدانی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی نه‌رویجی، به‌هاره ده‌چێته باڵوێزخانه‌ی ئێران له ئۆسلۆ و له‌وێ له به‌شی ئه‌نجوومه‌نی دۆستایه‌تی نێوان ئێران و ئۆسلۆ كار ده‌كات و بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران چه‌ندان مێوانی ئێرانی و نه‌رویجی بانگهێشتی ئاهه‌نگێك ده‌كات كه یه‌كێك له مێوانه‌كان پێر ساندبێرگی وه‌زیری به‌رهه‌مه دهریایییهكانی حكوومه‌تی نه‌رویجه.
دوای ئه‌وه دۆستایه‌تییه‌كی نزیك له نێوانیان دروست ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی، بۆ هاوینی ئه‌مساڵ به‌هاره ساندبێرگ ده‌بات بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووی هاوینه، ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی نه‌رویج و به‌شی ئاسایش و پاراستنی وڵاته‌كه به‌ته‌واوی نیگه‌ران ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاران دوژمنی نه‌رویجه و به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له دژی وڵاته‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه گومانی سیخوڕی ئێرانی له به‌هاره ده‌كه‌ن و وا بیر ده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی كار بكات.
هه‌ر له ڕێی ئه‌م پێوه‌ندییه‌وه به‌هاره توانیویه‌تی چه‌ندان كۆمپانیا دابمه‌زرێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات و به ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆ تاران و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
ئه‌م ڕووداوه میدیاكانی به‌ته‌واوی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و به‌رپرسانی نه‌رویج داوای ڕوونكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌شی پاراستنیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێران له ڕێی دانانی ئامێری چاودێرییه‌وه، سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایل و لاپ‌تۆپ و ته‌نانه‌ت ژووری هۆتێله‌كانیش ده‌كه‌ن و چوونی ساندبێرگ بۆ تاران بووه‌ته جێی پرسیار، به‌تایبه‌تی كه ساندبێرگ مۆبایل و لاپتۆپی كاركردنی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئێران بردووه، دوای ئه‌م ڕووداوه دوێنێ دووشه‌م ئه‌م وه‌زیره ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له ڕاستی ڕووداوه‌كه‌یش تا ئێسته به‌رده‌وامه.