به‌گوێره‌ی گوته‌كانی دامه‌زرێنه‌ری ئینستاگرام "مایك كریگهر" ئینستاگرام له‌سه‌ر هێرشێكی هاككردندایه و كێشه كه‌وتووه‌ته ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له هاككردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام ده‌كات و گوتوویه‌تی، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یانراوێكی دامه‌زرێنه‌ری ئینستاگرام "مایك ریگهر" كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئێسته نزیكه سه‌دان هه‌زار ئه‌كاونتی ئینستاگرام هاك كراون و به‌كارهێنه‌ران ناتوانن ئه‌كاونته‌كه‌یان به‌كار بێنن.
له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا زیاتر گوتی، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی گه‌یشوون به‌ده‌ستمان، ئه‌م هاكه‌رانه به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ "تاوانبارانی ئینته‌رنێت" له رووسیا كه پێشتریش هه‌وڵیان داوه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و تێلیگرام هاك بكه‌ن و ڕایبگرن.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.