ئه‌مڕۆ له شارى جنوهى ئیتالیا پردێك رووخا، به‌هۆیه‌شه‌وه جیا له زیانى مادى، ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
فرانس پرێس له شارى جنوهى ئیتالیا پردێك ڕووخا و به هۆى رووخانهكهشهوه چه‌ندان ئۆتۆمبێل كه‌وتنه خواره‌وه.
فرانس پرێس نووسیویه‌تى، ناوى پرده‌كه "مۆراندی"یه و له سه‌عات 10 به كاتى گرێنتچ، نزیكه‌ى 200 مه‌ترى رووخاوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته رۆژئاواى شاره‌كه و له ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازیدایه و مێژووى دروستكردنه‌كه‌ى بۆ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئامارى ورد له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه نییه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر پرده‌كه‌وه، به‌ڵام چه‌ند ئاژانسێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
تیمه‌كانى فریاكه‌وتنیش له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ى لاشه‌ى ئه‌و كه‌سانه كه‌وتوونه‌ته ژێر پرده رووخاوهكهوه.
شارى جنوه ده‌كه‌وێته باكورى ئیتالیاوه، به‌وه ناسراوه پرد و رێگهوبانێكى سه‌ختى هه‌یه، یه‌كێكه به‌نده‌ره‌كانى ئیتالیا و جیا له‌وه‌ش به‌ناوه‌ندێكى گرنگى ئیتالیا داده‌نرێت.