دوای ئه‌وه‌ی له 10ی ئابی ئه‌مساڵ یاریی Fortnite بۆ مۆبایلی ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست بوو، به‌كارهێنه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌م یارییه ڕێیه‌كی ئاسانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌توانیت ئه‌م یارییه دابه‌زێنیت "داونڵه‌ود" بكه‌یت.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ده‌توانیت به چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان یاری فۆرنایت بۆ مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید دابه‌زێنیت و یاری پێ بكه‌یت، بۆیه لێره‌دا باس له‌و ڕێیانه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – واز له ئاپی "Play Store" بهێنه: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت یاریی Fortnite داونڵه‌ود بكه‌ی، ئه‌وا پێویسته واز له ئاپی "بله‌ی ستۆر" بهێنیت و له سایتێكی تر یارییه‌كه داونڵه‌ود بكه‌ی چونكه Fortnite له پله‌ی ستۆر به‌س بۆ گالاكسی نۆت نۆ به‌رده‌سته و بۆ سیسته‌مه‌كانی تری ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست نییه.
دووه‌م – بزانه چ جۆره مۆبایلێك به‌كار ده‌هێنیت: پێشتر ئه‌وه‌مان ڕوون كرده‌وه كه یاریی Fortnite ته‌نیا بۆ گالاكسی نۆت نۆ به‌رده‌سته، به‌ڵام ده‌توانیت به‌م جۆره مۆبایلانه‌یش یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ی ئه‌گه‌ر له‌ڕێی پله‌ی ستۆره‌وه یارییه‌كه دانه‌به‌زێنی، مۆبایله‌كانیش پێكدێن له "گالاكسی حه‌وت و حه‌وت پڵه‌س، هه‌شت و هه‌شت پڵه‌س، نۆ و نۆ پڵه‌س" له‌گه‌ڵ "پیكسڵ، پیكسڵ ئێكس ئێڵ، هواوی، ئه‌سووس و شاومی".
سێیه‌م – به‌كارهێنانی "E-mail"ی تایبه‌ت: كاتێك یارییه‌كه‌ی دابه‌زاند و چوویته ناو یارییه‌كه‌وه به "E-mail"ی تایبه‌تی خۆت بچۆره ناو یارییه‌كه و چاوه‌ڕێی ساتی سه‌ره‌كی Fortnite بكه تا به e-mail ڕێت ده‌دات بچیته ناو یارییه‌كه‌وه و له‌وه‌وه ده‌توانیت به‌شێوازێكی ئاسان یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌یت.