شاعیرێكی دهۆك بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی وەرگرت

:: PM:04:31:14/08/2018 ‌
لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میسڕ بە شاعیر و رۆژنامەنووسێكی شاری دهۆك درا.

عەدنان رەشید رێكانی ئەو شاعیرەیە كە بڕاوانامەی وەرگرتووە و بە "وشە"ی راگەیاند، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شیعر، چەند رۆژێكە ئەوان لە میسڕن و ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا بە ئامادبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە ئەو و دوو كەسی تر درا.

روونی كردەوە كە ئەو وەك شاعیری هەرێمی كوردستان بەشدار بووە و بڕوانامەكە تایبەت بووە بەوەی كە شاعیران لە شیعرەكاندا هەوڵی ئەوەیان داوە پەیامی ئاشتی بە گەلانی دنیا و كومەڵگای مرۆڤایەتی بگەیەنن.

یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میسڕ ساڵانە خەڵاتی دكتۆرای فەخری و باڵوێزی ئاشتی بە باشترین چالاك و رۆژنامەنووس و شاعیر دەدات.

دهۆك / نەوزاد هلۆری





وشە - سه‌رخێڵ هاشم