ئه‌مڕۆ سێشه‌م تێفان شولز باڵوێزی نه‌مسا له تاران له لێدوانێكدا دووپاتی له به‌رده‌وامى پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ڤییه‌نا و تاران كرده‌وه و دانانی پلانێكی نوێى بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وزه و كه‌رتی گه‌شتیاری له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی
sputnik له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی نه‌مسا له هه‌وڵدایه بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستێكی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وزه‌ی و كه‌رتی گه‌شتیاری، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كار‌و بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران ده‌كه‌ن.
باڵوێزی نه‌مسا سه‌ردانی پارێزگای یه‌زد له ئێرانی كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌مسا ئاماده‌ن بچنه بازاڕه‌كانی ئێران و نوێگه‌ری له به‌شی وزه‌ی وڵاته‌كه بكه‌ن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردنی كه‌رتی گه‌شتیاری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌شێكی تر ده‌بن له پلانه‌كه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر تارانی قورس‌تر كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ده‌رگایه‌كی ده‌رچوونی جگه له ملكه‌چبوون بۆ بڕیاره‌كانی واشنتن یان هێنانی بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ لێ گرتووه، بارودۆخی ئابووری ئێرانیش ئێسته به سه‌ختترین كات تێدهپهڕێَت و هانا بۆ هه‌موو ڕێچاره‌یه‌ك ده‌با جگه له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.