به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی قاچه‌كانمان هه‌موو كێشی جه‌سته‌مان هه‌ڵده‌گرێت و رۆژانه چه‌ندان چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌هۆیانه‌وه بۆیه له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت گرینگی به مه‌ساجكردنی بنی قاچه‌كانمان بده‌ین چونكه سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و مێشك.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
body-mindmassage" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له مه‌ساجكردنی بنی قاچه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه مه‌ساجكردنی قاچه‌كان گرینگییه‌كه‌ی زۆریان هه‌یه بۆ مێشك و جه‌سته و ئارام بوونه‌وه‌یان.
جگه له‌وه‌یش سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشییه‌كان چونكه ئه‌م مه‌ساجكردنی ژێر قاچه كاری كاردانه‌وه له‌ناو جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگی جه‌سته و زیادكردنی ماده و خانه به‌رگرییه‌كان له‌ناو جه‌سته‌دا كه ئه‌مه‌یش ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان ڕوونكردوه‌ته‌وه كه مه‌ساجكردنی ژێر قاچه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو خووله‌ك سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و دڵ له نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزی په‌ستان ده‌پارێزێت كه زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م به‌رزی په‌ستانه ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مه‌ساجكردنی ژێر قاجه‌كان هاوكاریت ده‌كات له خه‌وێكی قووڵ و ئارامتر و دوور له خه‌و زڕان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر رۆژانه ئه‌م مه‌ساجه ئه‌نجام بده‌یت جه‌سته‌ت به‌ته‌واوه‌تی ڕزگاری ده‌بێت له ئازاره‌كان.