30 هاووڵاتیی لە پێنجوێن گیران
لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا و لە سنووری شارۆكەی پێنجوێن توانراوە زیاتر لە 10 كورەی خەڵووز دروستكردن لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناوچەكەوە تێكدراوە، هاوكات لەماوەی چەند مانگی ڕابردوویش 30 هاووڵاتیی گیراون.
رائید ئیسماعیل ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەشی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە "وشە"ی راگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەك كەسی نەناسراو لە سنووری پێنجوێن سەرقاڵی دروستكردنی كورەی خەڵووز بوون، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو كارە پێچەوانەی یاساكانی ژینگەیە و لەهەرێمی كوردستاندا رێی پێنەدراوە، بۆیە لەلایەن مەفرەزەكانەوە توانراوە زیاتر لە 10 كورەی خەڵووز دروستكردن تێك بدرێت و زیاتر لە 45 فەردە خەڵوزیش دەستی بەسەردا گیراوە.
روونیشی كردەوە كە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو تا ئێستە زیاتر لە 30 هاووڵاتیی لە سنووری شارۆكەی پێنجوێن بە تۆمەتی دەستدرێژی و سەرپێچی ژینگەی و ڕاوی نایاسایی و زیادەڕۆیی بۆ سەر دارستانەكان گیراون.
شارۆكەی پێنجوێن نزیكەی 96 كیلۆمەتر لەشاری سلێمانیەوە دوورە و بەهۆی هەڵكەوتی ناوچەكەیشەوە بەردەوام لەلایەن بەشێك لە هاووڵاتییان و راوچییەكانەوە، دەستدرێژی دەكرێتە سەر ژینگەكەی و ئەوەیش بۆتە هۆكاری گرتنیان لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سنوورەكەوە.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی
وشە -
سهرخێڵ هاشم