بڕیاره له شاری سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌م 26ی ئاب، به به‌شداری چوار هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد گه‌وره‌ترین كۆنسێرت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری به تووشبوانی تالاسیما له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێ.
كۆنسێرته خێرخوازییه‌كه بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی تالاسیمیا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی هایماوه ڕێك ده‌خرێت و به پێی بڵاو كراوه‌كه‌یان له كۆنسێرته‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان (نه‌جمه‌دین غوڵامی، سامان عومه‌ر، عادل هه‌ورامی، ژینیا) به‌شداریی ده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن، ئه‌م كۆنسێرته خێرخوازییه و داهاته‌كه‌یشی بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی تالاسیمیا ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان.
كۆنسێرته‌كه له ڕۆژی یه‌كشه‌م 26ی ئاب سه‌عات پێنجی ئێواره له ته‌لای هونه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
تالاسیما، نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی خوێنه، توشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه ژماره‌ی خڕۆكه سوره‌كانیان كه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌میی ماده‌ی هیمۆگڵۆبین، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی، به گوێره‌ی ئاماره‌كان زیاتر له دوو هه‌زار و 600 نه‌خۆشی تالاسیما له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.