له سیێه‌مین كار‌و ئه‌زموونی سینه‌ماییدا، دوای فیلمی "ئه‌ستێره‌كان له ڕۆژدا ونن" و فیلمی دێكۆمێنتاری "خواراوه‌ی ڕه‌ش" كه باس له ژنه قوربانیه‌كانی ده‌ستی تێرور ده‌كات، جارێكی تر ژنه هونه‌رمه‌ند شیرین جیهانی بابه‌تێكی گرنگتر و ناونیشانێكی سرنجراكێشتر ده‌كاته بابه‌تی فیلمه‌كه‌ی.
"خه‌ونه‌كانی پیاوه پڕته‌قالییه‌كه"، تازه‌ترین كورته فیلمی شیرن خانه كه له یانزه‌ھه‌مین خولی فێستڤاڵی سان فرانسیسكۆی سینه‌مایی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌شداره، كه له 22ی مانگی ئایلوول ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئاب، پرۆدسێوری فیلمه‌كه "عیسا مێرگه‌سووری" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فیلمه‌كه تاكه فیلمی كوردییه له‌و فێستڤاڵه به‌شداره، بابه‌تی فیلمه‌كه‌یش باس له خه‌ونه‌كانی مرۆڤێك ده‌كات كه‌وتۆته ده‌ست تیرۆرستانی داعش. زیاتر گوتی، فیلمه‌كه زیاتر دید و رامان و بۆچونی ده‌رھێنه‌ره بۆ ئه‌و حاڵه‌ته قورسه.
هه‌ولێر/ پشتیوان عه‌بدوڵا