دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای به‌ناوبانگی سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلی (گالاكسی نۆت)ی نۆی خسته بازاڕه‌وه كه ئێسته به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت له دنیادا، كۆمپانیای ئۆپۆش وڵامی ده‌داته‌وه و مۆبایلێك دروست ده‌كات كه بتوانێت ڕكابه‌ری ئه‌م مۆبایله بكات.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی ئۆپۆ ده‌كات كه وه‌ك ركابه‌رێك بۆ گالاكسی نۆت نۆ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆپۆ ئه‌مڕۆ 14ی ئاب یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "R17" ه‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی گالاكسی نۆت نۆیه.
ئۆپۆ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئۆپۆ شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه هه‌مان قه‌باره‌ی گالاكسییه نوێیه‌كه‌ی هه‌یه ئه‌ویش 6.40 ئینجه له‌گه‌ڵ سیسته‌می "Full HD" كه روونییه‌كه‌ی 1080 به 2280 پیكسڵه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه‌ی ئۆپۆ خاوه‌ن پێنووس نییه، به‌ڵام گالاكسییهكه هه‌یه‌تی.
جگه له‌وه‌یش ئه‌م مۆبایله‌ی ئۆپۆ خاوه‌ن پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزه و ڕامیشی هه‌شت گێگابایته كه هه‌مان ڕامی گالاكسی نۆت نۆیه، به‌ڵام له میمۆری ناوهكیدا جیاوازن كه ئۆپۆ میمۆری 128 گێگابایته، به‌ڵام گالاكسی نۆت نۆ 512 گێگابایته، هه‌روه‌ها له ڕوونی هێزی پاتریشهوه جیاوازن كه ئۆپۆ پاترییه‌كه‌ی 3500 میلی ئه‌مپێره و گالاكسی نۆت نۆ 5000 میلی ئه‌مپێره.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" دامه‌زرا، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.