بڕیاره به‌یانی چوارشه‌م15ی ئاب، رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كتێبی باڵنده كه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، به‌رێوه بچێ.
یه‌كه‌مین كتێبی باڵنده باس له بارانبارین به‌سه‌ر كێلگه دووره‌كاندا ده‌كات، شیعره‌كانی "وه‌دیع سه‌عاده" به وه‌رگێرانییه‌وه له عه‌ره‌بییه‌وه "بڕیار محه‌مه‌د" كردوویه‌تییه‌وه به كوردی، له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا دانراون.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا "شاڵاو حه‌بیبه" غه‌زه‌له‌كانی ڕومی ده‌خوێنێته‌وه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژه‌نیار "گه‌شتیار كاوه"دا رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
رێوڕه‌سمه‌كه به‌یانی چوارشه‌م 15ی ئاب سه‌عات هه‌شتی شه‌و له شاری سلێمانی له كافێی سینه‌مای سالم له ناو ده‌زگای (غه‌زه‌لنووس)، به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌دیع سه‌عاده، شاعیرێكی لبنانییه له شه‌شی ته‌مووزی ساڵی 1948 له گوندی شه‌بتینـه له باكوری لبنان له‌دایك بووه كه وه‌ك زۆر گونده‌كانی تر به ته‌واوه‌تی له‌ناو سروشتدایه، شاعیره‌كه‌یش وه‌ك ده‌ڵێت، له ماڵێكدا له‌دایك بووم، سه‌قف و ئه‌رزه‌كه‌ی گڵ بوو و سروشت یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له كۆی ئه‌زموونی شیعریی وه‌دیع سه‌عاده‌دا به ئاشكرا ئه‌م ئاوێته بوونه‌ی سروشت و مرۆڤ ده‌بینینه‌وه.