خه‌ڵكی زۆر گرینگی به خواردنی سه‌وزه ده‌ده‌ن له ناویاندا سه‌وزه‌ی توور، بۆیه لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێت كه ئایا ئه‌م جۆره سه‌وزه هیچ سوودێكی هه‌یه؟.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ئایا خواردنی توور سوودی هه‌یه؟، ئه‌و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لمێنراوه كه توور زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌كاتی ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا بیخۆی، بۆیه لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی توور ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م، توور زۆر گرینگه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه: به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی توور ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و دژه ئۆكسانه‌كانی فۆلیك ئه‌سید، بۆیه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه زۆر به‌سووده، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رۆژانه یه‌ك بۆ دوو سه‌ڵك توور بخۆی، ئه‌گه‌ری تووشبوونت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له %35 كه‌متر ده‌بێته‌وه.
دووه‌م، توور په‌ستانی به‌رزی خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات: بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو تووردا هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی به‌رزی په‌ستان بووبیت، ئه‌وا رۆژانه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته توور بخۆ، چونكه په‌ستانی خوێنت كۆنترۆڵ ده‌كات و له‌م نه‌خۆشییه ده‌تپارێزێت.