له تازه‌ترین ئه‌زموونی كاركردنی هونه‌ری خۆیدا، هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كار و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما، "ئازا یوسف" كۆمه‌ڵێك تابلۆی سه‌رنجڕاكێش به ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌خاته روو كه وێنه و پۆترێتی سه‌ركرده سیاسییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێ.
هونه‌رمه‌ند له كاره‌كانیدا قسه له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی ده‌سه‌ڵات و توندوتیژی ده‌كات. له لێدوانێكیش بۆ "وشه" هونه‌رمه‌ند ئازا یوسف ڕای گه‌یاندووه، ئه‌م ئه‌زموونی كاركردنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه و خه‌ریكم له پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت نمایشیان ده‌كات.
هه‌ولێر/ پشتیوان عه‌بدوڵا