فیلمی "گوڵچین و خه‌یاڵه‌كانی ڕۆسته‌م" به به‌شداری 60 هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون و دیاری شاری سلێمانی له لایان كۆمپانیای گاڤی ھونه‌ری به‌رھه‌م ھاتووه.
لوقمان غه‌ریب ده‌رھێنه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ "وشه" ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه ڕای گه‌یاند، فلیمی "گوڵچین و خه‌یاڵه‌كانی ڕۆسته‌م"، فیلمێكی درێژی درامییه و ماوه كه‌ی 140 خوله‌كه، مێژووی ڕووداوه‌كانی بۆ ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ته‌ى ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
فیلمه‌كه سیناریۆ و ده‌رهێنانی لوقمان غه‌ریبه و به به‌شداریی زیاتر له 60 هونه‌رمه‌ندی دیار و ناسراوی كورد له شاری سلیمانی به‌رهه‌م هێنراوه، ئه‌م فلیمه ده‌زگای ناوه‌ندی GAV KURD ART وه‌ك به‌رهه‌می نوێی ساڵی 2018 بڕیاره له دوای ڕوژانی جه‌ژنی قوربان له سینه‌مادا پیشان بدرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به كامێرای ژینۆ عومه‌ر وێنه گیراوه و دیار خه‌سره و كاری مۆنتاژ و میكساژی بۆ ئه‌نجام داوه و موزیسیان هه‌ڵكه‌وت زاهیر موسیقای وێنه‌یی و تایتلی بۆ داناوه.
هه‌ولێر/ پشتیوان عه‌بدوڵا