حەشدی شەعبی داوای لە خەڵكی دەشتی نەینەوا كردووە خۆپێشاندان بۆ مانەوەیان بكەن

:: PM:09:13:14/08/2018 ‌

گوتەبێژ بە ناوی هۆزە عەرەبییەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكان ئاشكرای دەكات كە لیوایەكی حەشدی شەعبی هەڕەشەی لە خەڵكی دەشتی نەینەوا كردووە و پاڵەپەستۆی خستوونەتە سەر بە مەبەستی رێكخستنی خۆپێشاندان و داواكردنی مانەوەی ئەو هێزانە لە ناوچەكانیان.

شێخ موزاحم ئەحمەد حوێت، ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند كە هێزەكانی حەشدی شەعبی بە سەرۆكایەتیی سەعد قەدۆ، گوتەبێژی لیوای 30ی سەر بە وەعد قەدۆ فەرماندەی لیواكە، هەڕەشەیان لە خەڵكی دەشتی نەینەوا كردووە بەوەی ئەگەر بەشداری لە خۆپێشاندان بۆ داوای مانەوەیان لە ناوچەكە نەكەن، ئەوە دەریان دەكەن و دەست بەسەر موڵك و ماڵیان دەگرن.

زیاتر گوتی، ژمارەیەكی كەم لە دانیشتوانی عەرەبی ناوچەكە دوای ناچاركردنیان لەلایەن ئەوانەوە بەشداریان لە خۆپێشاندان كردووە و زۆرێكیش لەوان خۆیان ئەندامی حەشدی شەعبی بوونە و پۆشاكی مەدەنیان پۆشیوە.

حوێت دەڵێت، وە ك هۆزە عەرەبییەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكان وریاییمان داوە و داوای دوورخستنەوەی حەشدی شەعبیمان لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە، بەتایبەتی لیوای 30ی كە بە بەردەوام هەڕەشە لە خەڵكی ناوچەكە دەكەن.

دووپاتی كردەوە، ئەو خۆپێشاندانانەی كراون نوێنەرایەتیی خەڵكی ناوچەكە و ناوچە كێشەلەسەرەكان ناكەن، بەڵكو نوێنەرایەتیی ئەجیندای ئێرانی دەكەن و هەوڵی سەپاندنیان  بەسەر ناوچەكانمان دەدەن و پێشتریش هەڕەشەی دەركردن و گرتن و كوشتنی خەڵكی ناوچەكەیان كردوو. 

حوێت ئاماژەی كرد كە هۆزە عەرەبییەكان بڕیارێكی ئەمەریكایان بردەوە بە پێویستی پاشەكشەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و لێپرسینەوە لەگەڵ سەرانی حەشدی شەعبی بەهۆی تاوانەكانیان كە هاوشێوەی تاوانەكانی داعشن.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل