ئەمڕۆ بەرشەلۆنە یاریی هەیە

:: AM:09:03:15/08/2018 ‌

ئەمڕۆ چوارەشەم لە یارییەكی هەڤاڵینی و خێرخوازیدا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بۆكا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

یارییەكە سەعات 7:15ی ئێوارە بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی كامپ نووی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.

یارییەكە لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانیەتیی خوان گامبەرزە كە ئەم پیاوە سویسڕییە یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یانەی بەرشەلۆنە و بۆ یەكەمجاریش پاڵەوانیەتییەكە لە ساڵی 1966 بەڕێوە چووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

چاوەڕوان دەكرێ لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە بەشێكی زۆری ئەستێرەكان یاری بكەن لەسەرووی هەمووشیانەوە لیۆنێل میسی لەگەڵ بەشێک لە یاریزانە نوێیەکانی تیپەکە بەرامبەر یەكێك لە بەناوبانگترین یانەكانی ئەرجەنتین و جیهان.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م