بزانە زێدان خەریكی چییە؟

:: AM:09:10:15/08/2018 ‌

لە كاتێكدا كە یانەی ریال مەدرید خۆی بۆ یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادە دەكات، زێنەدین زێدانی راهێنەری پێشووی یانەكە لەگەڵ ماڵباتەكەی كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن.

زێدان لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی خۆی لەگەڵ خێزانە بچووكەكەی بڵاو كردەوە كە پێكهاتوون لە خێزانەكەی و هەرچوار منداڵەكەی و تێیدا دەردەكەوێت لەسەر یەختێك لە شاری پاریسی پایەتەختی فڕەنسا خەریكی بەسەربردنی كاتێكی خۆشن.

زێدان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكە نووسیبووی "لەگەڵ خێزانەكەم لە شوێنێكی خۆش".

زێدان ئەم هاوینە دەستبەرداری ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید بوو دوای ئەوەی لەگەڵ یانەكە سێیەم ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 10ی شەو بەكاتی كوردستان لە وڵاتی ئەستۆنیا لەسەر بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر هاوسێیەكەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەجەنگێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م