لە شەشەمین ساڵوەگەڕی دیارنەمانی ئۆستن تایسی ڕۆژنامەنووس لە سووریا، حكوومەتی ئەمەریكا رای گەیاند ئەم رۆژنامەنووس لە ژیان ماوە.
هێزەر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، لە ساڵوەگەڕی شەشەمی ونبوونی ئەم رۆژنامەنووسە، رای گەیاند بڕوایان وایە ئۆستن تایس هێشتا لە ژیاندا مابێت.
ناوێرت گوتی "هێشتا بە قووڵی هەست بە نیگەرانی دەكەین بۆ بارودۆخی ئەو، كۆشش دەكەین لەپێناو ئەوەی جارێكی تر تایس بگەڕێتەوە نیشتمان".
ئاژانسی
فڕانس پرێس نووسیویەتی، ناوێرت هیچ وردەكارییەكی ئاشكرا نەكردووە لە بارەی ئەوەی چۆن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەم ئەنجامە گەیشتووە، یان شوێنی گرتنەكەی كوێیە.
تایس وەك وێنەگرێكی رۆژنامەوان بۆ چەند ئاژانسێكی دنیا لە سووریا كاری دەكرد، لە 14ی ئابی 2012 لە بارودۆخێكی ناڕۆشن لە نزیك دیمەشق ون بوو، دوای ئەوەی بەماوەیەكی كەم ڤیدیۆیەكی بڵاو كرایەوە كە بە چاوبەستراوی دەردەكەوێت.
دواتر هیچ زانیارییەكی تر لە بارەی ئەم رۆژنامەنووسەوە نییە ئاخۆ لە ژیان ماوە یان مردووە.
پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رای گەیاندبوو كە ملیۆن دۆلار بە هەر كەسێك دەدات، زانیاری لە بارەی تایسەوە بدات و چارەنووسی ئاشكرا بكات.