هاووڵاتییان و گەشتیارانی فڕەنسا، لەمەودوا دەتوانن ڕاستەوخۆ لەسەر دەریای سین توالێتیان دەست بکەوێت و لەناو شوێنێکی گشتیدا دانراوە، کە ئەمەش بە پێشکەوتنێکی نامۆ و ناشیرینی دەبینن.
ماڵپەڕی
لبنان24 بڵاوی کردەوە، لە شاری پاریسی فڕەنسا، لەسەر دەریای سین کۆمەڵە توالێتێکی گشتی کراونەتەوە، کە هاووڵاتییان دەتوانن بەکاری بهێنن و پاشەڕۆکەیان ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو دەریاکەوە.
ئامانجی کردنەوەی ئەم توالێتانەش تەنیا بۆ ئەوەیە، هاووڵاتییان لەکاتی تەنگاویدا زوو بڕۆنە لای ئەو توالێتە سوورانە و زیان بە جەستەیان نەگات تا دەگەنە شوێنێکی تر، بەڵام پاشەڕۆکە کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو دەریاکەوە، ئەمە هاووڵاتییانی تووڕە کردووە و بە شتێکی پیسی دادەنێن.
هەرچەندە ناو توالێتەکان دەرمانیان تێ کراوە و بەردەوام پاک دەکرێنەوە تا ئەو شارە بۆگەن نەبێت، بەڵام کە لە خوارەوە پاشەڕۆکان دەکاتە دەریاوە، بێگومان بۆنی پیس کردووە و دانیشتوانی شارەکەی تووڕە کردووە.
هاووڵاتییان داوا دەکەن بە زووترین کات توالێتەکان لابدرێن و توالێتی ئاسایی لە شوێنی دابنرێت، کە پاشەڕۆکان نەکاتە ناو دەریاوە و ئەو شارەیان بە پاکی و جوانی بمێنێتەوە.