به‌گوێره‌ی میدیا كۆرییه‌كان، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆرریای باكور كۆ ببنه‌وه و دیدارێك ساز بكه‌ن و پێوه‌ندی نێوانیان گه‌شه پێ بكه‌ن.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پوتین ئاماده‌یی خۆی پێشان داوه به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باشوور له داهاتوویه‌كی نزیكدا، بابه‌تی سه‌ره‌كیش تاوتوێكردنی كێشه هه‌رێمییه‌كان و به‌هێزكردنی پێوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و پیۆنكیانگ ده‌بێت.
پوتین له نامه‌یه‌كدا په‌یامێك بۆ كیم جۆن ئۆن ده‌نێرێت و ده‌نووسێت، من ده‌توانم له داهاتوویه‌كی نزیكدا بتبینم و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه هه‌رێمییه‌كان و پێوه‌ندی نێوانمان بكه‌ین.
پوتین له درێژه‌ی قسه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه داوه كه ڕووسیا ده‌توانێت هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و باشوور بكات و پڕۆژه‌ی سێیانه‌ی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له مانگی ته‌مووزی ڕابردوو مۆسكۆ پشتگیریی بۆ وازهێنانی پیۆنیانگ له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور كرد و یارمه‌تی و پشتیوانی خۆی بۆ وڵاته‌كه دووپات كرده‌وه.
هاوكات زانیاری ورد له‌باره‌ی شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه تا ئێسته دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رۆكی ڕووسیا و كۆریای باكور به‌یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه.