به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشێكی چڕیان كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان له باكوری پارێزگای به‌غلانی وڵاته‌كه، به‌هۆیه‌وه 44 له سه‌رباز و پۆلیسانی ئه‌فغانستان كوژران.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیرۆریستانی تاڵیبان ئه‌مڕۆ به‌یانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له باكوری پارێزگای به‌غلان له ئه‌فغانستان، له ئه‌نجامدا زیاتر له 44 پۆلیس و سه‌ربازی هێزی ئه‌فغان بوونه‌ته قوربانی.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه، نۆ له كوژراوان ئه‌فسه‌ری پۆلیسن و 35ی تریش سه‌رباز بوونه، ئه‌مه‌یش به دواین هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌فغانستان و كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌ی زۆره‌ی قوربانییان داده‌نرێت.
هێرشه‌كه له شاری غه‌زنی بووه، دوای پێنچ ڕۆژ له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان، هاوكات كوشتن و برینداربوونی به‌سه‌دان كه‌س.
به‌هۆی بوونی گرووپی تاڵیبان و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تر له ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی وڵاته‌كه به هاوكاری هێزی سه‌ربازی ناتۆ و به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان ساڵه دژیان ده‌جه‌نگن و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان و نه‌هێشتنی تیرۆریستان ده‌ده‌ن، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵه بارودۆخی وڵاته‌كه ناجێگیره و شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه.
تاڵیبان گرووپێكی تیرۆریستی ئیسلامی سوننه‌ن، بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له شه‌ڕدان، له 10ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1994 گرووپه‌كه دامه‌زراوه.