به‌گوێره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، زانایانی بواری میكانیكی ئه‌مه‌ریكی كار له‌سه‌ر دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه به‌كاره‌با ده‌فڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یش گوتراوه تا ئێسته پاترییه‌كانی ئاماده نین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری زانا میكانیكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، گرووپێك به‌ناوی Teal Gruop كه پێكدێن له كۆمه‌ڵه زانایه‌كی میكانیكی ئه‌مه‌ریكی له‌بواری دروستكردنی ئامێره میكانیكییه كاره‌بایییه‌كان، به‌نیازن فڕۆكه‌یه‌كی كاره‌بایی دروست بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌م گرووپه به‌ناوی "ڕیچارد ئه‌بولافیا" گوتوویه‌تی، به‌نیازین ئه‌م داهێنانه گه‌وره‌یه به فه‌رمی له ساڵی 2030 بخه‌ینه كار، به‌ڵام كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست بووه كه ئه‌ویش دروستكردنی پاترییه‌كانه، چونكه ده‌بێ پاترییه‌كان گه‌وره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی زۆر دابین بكه‌ن بۆ فڕۆكه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه‌ی توانیومانه دابینی بكه‌ین %5-8 بووه له وزه‌ی فڕۆكه‌كه.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌شێوازێكی سه‌لامه‌ت گه‌شته‌كانی بكات، ئه‌وا پێویستمان به كێشی كه‌مه له‌گه‌ڵ وزه‌ی زۆر، بۆیه دانانی پاتری زیاتر له‌ناو ئه‌م فڕۆكه‌یه كێشه‌ی كێشمان بۆ دروست ده‌كات و له ئه‌نجامدا فڕۆكه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت. ئه‌وه‌یشی گوتووه ئێمه له هه‌وڵدان ناكه‌وین و بۆ ساڵی 2030 ئه‌م فڕۆكه‌یه به‌كار ده‌خه‌ین.