چۆن بە دارچین چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكەیت

:: PM:03:29:15/08/2018 ‌
دارچین یەكێكە لە بەهاراتە بەچێژەكان باشە بۆ تەندروستی لەش لێرەدا باس لە سودەكانی دارچین دەكەین كەبەپێی چەندان توێژینەوەی پزیشكی سەلمێنراوە كە زۆر گرفتی جەستە و نەخۆشی چارەسەر دەكات.

یەكەم: دارچین پڕە لە دژەئۆكسید، دژەئۆكسید گرنگترین پێكهاتەیە لە لەشماندا لەش دەپارێزێت دژی زیانەكانی ئۆكساندن كە لەلایەن ڕەگە ئازادەكانەوە دروست دەبێت، بەگوێرەی توێژینەوە پزیشكییەكان دارچین بەهەمانشێوەی سیر بە بەباشترین خۆراك دادەنرێت.

دووەم: هەوكردن چارەسەر دەكات، هەرچەندە دارچین گرنگە بۆ پاراستنی لەش دژی هەوكردن و چاكبوونەوەی خانەكان و شانەكان یارمەتی چارەسەركردنی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەدات و چاكبوونەوەیان ئاسانتر دەكات.

سێیەم: هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەكات، ئەنسۆلین یەكێكە لەو هۆ رمۆنانەی كە بەرپرسە لە رێنمایی میتابۆلیزم، هەروەها هۆییەكی گرنگە لە گواستنەوەی شەكری خوێن لەخوێنەوە بۆ خانەكان، ئەو كەسانەی كە نەخۆشی بەرگریی ئەنسۆلینیان هەیە، دارچین چارەسەرێكی باشە و پێویستە بەردەوام بەكاری بهێنن.

چوارەم: یارمەتی كەمكردنەوەی كاریگەری نەخۆشی شەكرە دەدات، چونكە ئەنسۆلین یارمەتی گواستنەوەی شەكر دەدات لە خوێندا و دارچین بەهاڕاوەی دژە شەكرەی بەهێز ناسراوە كە یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی شەكر دەدات و ڕێژەی شەكر هاوسەنگ دەكات، ئەگەر رۆژانە نزیكەی نیو كەوچك بۆ دوو كەوچك دارچین بخورێت بە ڕێژەی %10 بۆ %29 رێژەی شەكر لە خوێندا كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، دارچین دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ، چونكە ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە،  لەهەمان كاتدا كۆڵیسترۆڵی بەسوود لە لەشدا زیاد دەكات. بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە دەركەوتووە كە خواردنی 120 میلیگرام لە دارچین لە رۆژێكدا رێژەی كۆڵیسترۆڵی HDL كەم دەكاتەوە و ئاستی كۆڵیسترۆڵی باش زیاد دەكات.


وشە - ئاوات ئازاد