وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

:: PM:03:30:15/08/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پێوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی بڵاو كردەوە.


سبەی پێنجشەم كە دەكاتە 16ی ئاب/ ئۆگستس، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەم شوێنانە.


۱/وەزارەتی شارەوانی
۲/ وەزارەتی كارەبا
۳/وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
٤/ وەزارەتی پلاندانان
٥/ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
٦/ وەزارەتی ئەوقاف
۷/ وەزارەتی كشتوكاڵ
۸/وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
۹/ وەزارەتی رۆشنبیری
۱٠/وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
۱۱/ دیوانی چاودێری دارایی
۱۲/دەستەی مافی مرۆڤ
۱۳/دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
۱٤/دەستەی ژینگە
۱٥/دەستەی وەبەرهێنان
۱٦/دەستەی دەسپاكی
۱۷/كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی
۱۸/دەزگای مین

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر "وشە" بڵاوی كردبووەوە بڕی 317 ملیار دیناری بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و پێش جەژنیش مووچەی تەواوی دامەزراوەكان دابەش دەكرێ.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم